هێزی ئاسمانی عێراق مۆڵگەیەکی داعش لە حەمرین بۆردوومان دەکات

عێراق
21:15 - 2024-08-22

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەزنجیرە چیاکانی حەمرین، مۆڵگەیەکی رێکخراوی داعشیان بۆردۆمانکردو ژمارەیەک چەکداری رێکخراوەکەیان کوشت.

بەگوێرەی راگەیەندراوی شانەی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانیانی عیراق لەجۆری F16، مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعشی لەزنجیرە چیاکانی حەمرین لەسنووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای دیالە بۆردوومانکردووەو تەواوی ئەندامانی ئەو مەفرەزەیەیان کوشتووە کە لە مۆڵگەکەدا بوون.

هەر لەو بۆردوومانەدا، عەمباری سووتەمەنی و چەک و کەلوپەلی لۆجستیی ئەو رێکخراوە لەناوبراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو: ئەو مۆڵگەیەی داعش وەک خاڵی کۆبوونەوەو جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەناوچەکەدا بەکاردەهێنرا بۆ پشتیوانیی لۆجستیی پاشماوەکانی داعش سوودی لێبینراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP