دوای نزیکەی ساڵێک دارایی عیراق پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگاکان خەرج دەکات

عێراق
11:58 - 2024-10-22


دوای ساڵێک پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان خەرج دەکرێت.
وەزارەتی دارایی عیراق ڕازیبووە لیژنەیەک پێکبھێنرێت بۆ خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن، کە ھەندێکیان  ١٥٠ ھەندێکی تریان  ٢٥٠ ھەزار دیناریان پێ ئەدرێت.
بەپێی زانیارییەکان لیژنەیەک لەلایەن بەڕێوەبەری گەنجینەی داراییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و بە ئەندامێتی پارێزگاران و بەڕێوەبەرانی بەشی دارایی و پشکنین و نوێنەری کۆمسیۆن کاروبارەکان جێبەجێدەکرێت و، پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆنیش بە ھاوپێچکراوی لەگەڵ لیستی ناوەکانیاندا لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرجدەکرێت.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنیش دەڵێت، پارەی ھەر کارمەندێکی کۆمسیۆن بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەنێوان ١٥٠ بۆ ٢٥٠ ھەزار دیناردایە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP