وتەبێژی کۆمسیۆن، بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێکی
بەناوی ئەوەوە بەدرۆخستەوە.
لەو بارەیەوە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: "ئەو بەیاننامەی کە بەناوی
منەوە بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستییەوە، هیچ راگەیەندراوێکم لەسەر کۆنگرە
رۆژنامەوانییەکەی وتەبێژی لیستی ١٢٩ـی یەکێتی بڵاونەکردووەتەوە".
وتیشی "سەرۆکی
ئەنجومەنی کۆمسیارانم ئاگادارکردووەتەوە لەو راگەیەندراوە ساختەی کە بەناوی منەوە
بڵاوکراوەتەوە بۆئەوەی رێکاری یاسایی پێویست بگیرێتەبەر سەبارەت بەو کەسانەی
چەواشەکارییان کردووە و ئەو پەیامەیان بەناوی منەوە بڵاوکردووەتەوە"،
کاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی
نیشتمانیی ئەنجامی ناڕەسمی دەنگدانی تایبەتی بڵاوکردەوە، و بەپێی ئەنجامەکانیش یەکێتی
براوەی یەکەمی دەنگدانی تایبەتە، دواتر بەناوی جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنەوە
راگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە کە گوایە وتەکانی کاروان گەزنەیی رەتکردۆتەوە، بەڵام
جومانە غەلای خۆی بە هەموو لایەکی راگەیاندوە کە هیچ بەیاننامەیەکی
بڵاونەکردووەتەوە و ئەوەی بە ناوی ئەوەوە بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستی، و رێکاری
یاساییش بەرامبەر چەواشەکاران دەگرێتەبەر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP