سبەینێ بە بەشداری ٨ ملیۆن کەس چللەی ئیمام حسێن بەڕێوەدەچێت

عێراق
10:26 - 2024-08-24


ئاژانسەکانی هەواڵ لەعێراق ئاماژە بە بەشداریی زۆرترین کەس دەکەن لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن دا کە بڕیارە سبەینێ لەشاری کەربەلا بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵێکی رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، زۆرینەی بەشداربووەکان لەئێرانەوە هاتوونەو بەشێکی دیکەشیان لە ئەفغانستان و پاکستان و لوبنان و چەند وڵاتێکی دیکەوە گەیشتوونەتە عێراق .
زۆری ئەو ژمارەیەش کێشەی بۆ حکومەت و هێزە ئەمنییەکان و پاسەوانی سنوور و بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە دروستکردووە و بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو، ئەمساڵ کێشەی گەورەی تێدا دەرکەوتووە، کە دیارترینیان پێکدادانی چەکداریی بووە .
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە حکومەتەکەی سودانی بانگەشەی زۆری بۆ ئامادەکارییەکانی پێشوازی لەسەردانیکەرانی چلەی ئیمام حسێن کردووە، بەڵام دەرکەوتووە کە لەئاستی پێویستدا نــییە .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP