بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر، بەشدار دەبن لە ١٣یەمین خولی پێشبڕکێی ساڵانەی جەنگاوەرەکان، لە ئوردن

عێراق
10:08 - 2024-08-25

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر وەک یەکەمین ھێزی تایبەتی کوردستان، بەشدار دەبن لە ١٣یەمین خولی پێشبڕکێی ساڵانەی جەنگاوەرەکان، کە لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەدەچێت.

وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژە تیرۆر رایگەیاند، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار قارەمانەکانی نیشتمان بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر وەک یەکەمین ھێزی تایبەتی کوردستان بەشدار دەبن لە ١٣ یەمین خولی پێشبڕکێی ساڵانەی جەنگاوەرەکان کە لە لایەن ناوەندی راھێنانی شا عەبدوڵای دووەم بۆ ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەدەچێت.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا،  بەشداریکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر لەسەر بانگھێشتی رەسمی لەپاڵ ٣٣ ھێزی تایبەتی دیکە کە نوێنەرایەتی ١٩ وڵات دەکەن، گرنگی و بەرزی توانای ئەو دامەزراوەیە دەردەخات، کە توانیوێتی رۆڵی کارا ببینێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توانیوێتی شان بدات لە شانی باشترین ھێزە تایبەتەکانی جیھان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP