بەڕێوەبەری کۆمپانیای تێلیگرام دەستگیرکرا

زانست و تەکنەلۆژیا
15:19 - 2024-08-25

لە کاتی گەڕانەوەی لە وڵاتی ئازەربایجان و لەگەڵ گەیشتنی بە فەرەنسا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تێلیگرام دەستبەجێ لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە دەستگیرکرا.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند: پاڤێڵ دورۆڤ، بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلێگرام، لەکاتی گەیشتنی بۆ فەرەنسا، کە هەریەک لە یاریدەدەرەکەی و پاسەوانە تایبەتەکەی لە گەڵدا بوە لە فڕۆکەخانە دەستگیرکراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: دورۆڤ لە وڵاتی ئازەربایجانەوە گەڕاوەتەوە بۆ فەرەنسا، بەڵام دوای دابەزینی لە فڕۆکەکەی، دەستبەجێ لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە.
ئاژانسەکە رونیکردووەتەوە: دەستگیرکردنی دورۆڤ پەیوەندیی بە خراپ بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکەی لەلایەن بەشێک لە بەکارهێنەرانەوە هەیە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: دامەزرێنەری تێلیگرام، مەترسی ئەوەی لەسەرە، روبەڕوی زیندانیکردن ببێتەوە بۆ ماوەی 20 ساڵ و بەمنزیکانە دەبردرێتە بەردەم دادگای فەرەنسا، چونکە ناوبراو سەرەڕای ئەوەی ناسنامەکەی روسییە، ناسنامەی فەرەنسیشی هەیە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP