بەهۆی دزیی سەدەوە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی لە بەغداد دەبەسترێت

عێراق
16:17 - 2024-08-26


لە کۆی 13 پێوەری رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، عێراق پێنج پێوەری تێدایە و لە ریزبەندی 154ی گەندەڵترین وڵاتانی جیهان دێت.
بەهۆی ئاشکرابوونی گەندەڵییەکی زۆر لە دزیی سەدەدا، زیاتر چاو لەسەر پرسی گەندەڵییە لە عێراق و بڕیارە مانگی داهاتوو رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لە بەغداد بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی ببەستێت.
هەر لە بارەی گەندەڵییەوە محەممەد روبەیعی سەرۆکی دامەزراوەی نەهرەین بۆ پاڵپشتی لە شەفافییەت رایگەیاندووە، لە ساڵی 2003ەوە بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە رێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی کردوویەتی، عیراق یەکێکە لەو وڵاتانەی لە نێوان 25% بۆ 40% ی پارەی بودجەکەی دەبردرێت.
وتیشی مانگی داهاتوو بەغدا میوانداریی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی رێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی بە هەموو لقە نێودەوڵەتییەکانیەوە دەکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP