محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌یانی
ئه‌مڕۆ گه‌شتپێكی بۆ وڵاتانی میسڕ و تونس ده‌ستپێكرد و بڕیاره ژماره‌یه‌ك دیدار و
كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و دو وڵاته ئه‌نجامبدات.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك
وه‌زیران، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی بۆ میسڕ و
تونس بكات ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێكی رەسمی محه‌مه‌د شیاع
سودانی به‌ره‌و میسڕ و تونس به‌ڕێكه‌وت .
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، بڕیاره سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ میسڕ و تونس له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران
و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ی ئه‌و دو وڵاته كۆببێته‌وه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP