ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی به‌سره كه له
كه‌رتی نه‌وت كارده‌كه‌ن به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌ك ناره‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر
به بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، رێگای سه‌ره‌كی ژماره‌یه‌ك كێڵگه‌ی نه‌وتی
پارێزگاكه‌یان داخست .
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه
خۆپیشاندانێك له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره ده‌ستیپێكردوه و
خۆپیشانده‌ران رێگای سه‌ره‌كی كێڵگه‌كانی باشور و باكوری ڕومه‌یله و بورجیسیه‌یان
داخستوه .
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد
و به‌گوێره‌ی یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی نه‌وت له‌كۆمپانیاكانیانه‌وه
بۆ كۆمپانیای دیكه بگوازرێنه‌وه به‌هۆی كۆكردنه‌وه و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌نجامدانی
خۆپیشاندان به هاوكاری له‌گه‌ڵ لیژنه هاوئاهەنگییەکان.
وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌وڵیدا گروپه‌كانی فشار هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
به گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك ڕێكاری خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئیداری و به‌رایی به‌رامبه‌ر
ئه‌و گروپانه، هه‌روه‌ها بڕیاریدا به هه‌مواركردنه‌وه‌ی میكانیزمی هه‌ڵبژاردن بۆ
ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره و ئه‌و پاڵاوگانه‌ی كه
به‌م هه‌ماهه‌نگییانه هه‌ڵبژێردران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP