سەرۆك کۆمار پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیمارات دووپاتده‌كاته‌وه‌

عێراق
15:30 - 2024-08-28



له میانی دیدارێکدا، که ئەمڕۆ چوارشەممە  28-8-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، کارنامەی لە عەبدوڵڵا مەتەر ئەلمەزروعی باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق وەرگرت.

 سەرۆك کۆمار، پەرۆشی عێراقی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی دوپاتکردەوە، بە جۆرێك کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا بکەن و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ باڵیۆز خواست لە ئەرکەکانیدا.

لەلای خۆیەوە مەزروعی، پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامی هاوئاهەنگی و هاریکاریی هاوبەش لەگەڵ عێراق دەربڕی، بەشێوەیەك کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و رەنگدانەوەی لەسەر بەهێزکردنی شەراکەتی نێوان هەردوو وڵاتی برا هەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP