کۆبوونەوەكه‌ی وەفدی هەرێم و دارایی عێراق بێئەنجام بوو

عێراق
18:43 - 2024-08-28

کۆبوونەوەی وەفدی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بەبێ ئەنجام کۆتاییهات.

وەفدەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق کۆبووەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی هەردوو وەزرات بەبێ هیچ ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات. 

ئەمە لە کاتیکدایە زیاتر لە 50 رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشدا تێپەڕیوە و وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا بڕی 550 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نارد و 36 ملیار دیناریش بۆ مووچەی مانگی حەوت نێردراوە.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP