ئەمساڵ 3 تۆن مادەی هۆشبەر لە نێو عیراقدا دەستیبەسەردا گیراوە

عێراق
19:37 - 2024-08-28


تەنیا ئەم ساڵ سێ تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە کە بەشی زۆری لە وڵاتانی دراوسێوە هێنراونەتە عێراقەوە.

حوسێن تەمیمی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی عێراق رایگەیاند:"لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی 10 هەزار بەکارهێنەرو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەستگیرکراون کە بەشێکیان بازرگانی نێودەوڵەتین"
 
ئاشکراشیکرد:"ئەم ساڵ نزیکەی سێ تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە، کە دیارترینیان کریستاڵ و حەشیش و حەبی کاپتاگۆن بوون و زۆربەیان لە وڵاتانی دەوروبەرەوە هێنراونەتە عێراق."

سەبارەت بە هاوئاهەنگیکردنیان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی عێراق دەڵێت:" هاوئاهەنگیی تەواومان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان و دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکەش هەیە. پێکەوە کار بۆ بنبڕکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەو مادانە دەکەین."

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە ساڵی 2023ـشدا زیاتر لە 19 هەزار تۆمەتباری مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP