د. نەرمین مەعروف: بەمنزیکانە شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرجدەکرێت

عێراق
13:36 - 2024-08-29

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەمنزیکانە شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی عێراق رایگەیاند: لەبەردەوامیی بەدواداچوونەکان بۆ مافی جووتیارانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دواکەوتنی شایستە داراییەکانی گەنمی ئەمساڵ، دوای پەیوەندیکردن بە هەردوو وەزارەتی بازرگانی و دارایی فیدراڵ دڵنیاییان پێداون کە بەمنزیکانە شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکەن کە زیاتر لە 500 ملیار دینارە.

وتیشی: جگە لە هەرێمی کوردستان لە چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیاران دواکەوتووە بەهۆی کەمی پارەی تەرخانکراو بۆ کڕینی گەنم لە بودجەی ئەمساڵ و زیادکردنی بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکان لەسەروو ئەو بڕەی پێشتر لە پلانی وەزارەتی بازرگانی دیاریکرابوو.

بەپێی پلانی حکومەتی عێراق، بڕی 685 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیرا و تاوەکو ئێستا تەواوی جووتیاران شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP