جێگری سەرۆکی هەرێم سەردانی بنەماڵەی دوو شەهیدەکەی ناوچەی قەردەداغی کرد

کوردستان
10:58 - 2024-08-30

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەردوو بنەماڵەی شەهید (شەماڵ محمود ڕۆستەم و هونەر طالب ئەحمەد)ی کرد، کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لە ناوچەی قەرەداغی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکی خۆیاندا لە ڕوبەوڕوبوونەوەیەکدا لەگەڵ چەند چەکدارێکی تیرۆیستانی داعشدا شەهید کران.

لە سەردانەکەیدا،  جێگری سەرۆکی هەرێم لە نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی بە ناوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەردوو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرد و بەڵێنی تۆڵە سەندنەوەی خوێنی ئەم دوو ڕۆڵە ئازایەی نیشتمان و گشت شەهیدانی دەستی تیرۆری بە خانەوادەکانیان ڕاگەیاند، هەروەها دووپاتی کردەوە کە پێشمەرگە بە درێژایی مێژوو هەمیشە پارێزەر و بەرگریکارێکی سەرسەختی خاک و وڵات بووە، بۆیە دەبێت کاریان بۆ بکرێت بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانێکی شایستەتریان بۆ فەراهەم بکرێت.

لای خۆیانەوە هەردوو بنەماڵەی شەهید، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی جێگری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرد لە بەرامبەر ئەم سەردانەیاندا، کە بووە مایەی کەمکردنەوەی بەشێک لە ئێش و ئازارەکانیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP