لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە ژمارەیەک لەو پێشمەرگەو پاڵەوانانە کرد کە لە رۆژی ٣١ی ئاب لەگەڵ کاک کۆسرەت بوون.
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک شاڵاو کۆسرەت رەسول ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردۆتەوەو نووسیویەتی: (کۆبوونەوەو دانیشتن لەگەڵ بەشێک لەو پاڵەوانانەی لە رۆژی (٣١ی ئاب) پێ بەپێ لەگەڵ جەنابی کاک کۆسرەت بوون دژی داگیرکاری و هێرشی بەعس بۆ سەر هەولێری پایتەخت).
شاڵاو کۆسرەت رەسول نووسیویەتیشی: (گوێگرتن لە ئازایەتی و قارەمانێتی ئەو تێکۆشەرانە ورەمان پێ دەبەخشێ و سوورمان دەکات لەسەر خەباتی دیموکراسی و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکانمان).
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP