کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی
عیراق ڕایگەیاند: لیژنەیەکی نوێ لەگەڵ ھەرێم و نەتەوە یەکگرتووەکان پێکھێنراوە بۆ
دانانی نەخشەڕێگایەک بۆ گەڕانەوەی ٢٣ ھەزار خێزانی ئاوارە کە لە ٢١ کەمپی دھۆک و
ھەولێر نیشتەجێن .
ئاماژەی بەوەشکرد: ئامانجی لیژنەکە جەختکردنەوەیە
لەسەر پێویستی گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکان و چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگیانەیە
کە پێشتر ھاتووەتە پێش بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئەو دوو پارێزگایە لە ھەرێم.
لەئێستادا سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە سلێمانی
داخراون، ھەرچەندە بڕیاربوو تا ٣١ تەمموز سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە ھەرێم بە
تەواوەتی دابخرێن، بەڵام لەسەر داوای وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و سەرۆک وەزیرانی
عیراق داخستنی کەمپەکان بۆ کۆتایی ئەمساڵ دواخرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP