نرخى نەوت زیاتر دادەبەزێت

ئابوری
10:08 - 2024-09-05

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (72) دۆلار و (97)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 38 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (69) دۆلار (46) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەى 43 سەنت دابەزیوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP