غەریب ئەحمەد: بەغداد نزیکەی 500 ملیار دینار بۆ گەنمی جوتیاران رەوانەی هەرێم دەکات

ئابوری
12:27 - 2024-09-08

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ بەغداد نزیکەی 500 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکات، بەڵام پێدەچێت پارەکە بە چەند گوژمەیەک بێت و ئەمڕۆ تەنها 200 ملیار رەوانە بکات.
غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕی 483 ملیار دیناری شایستەی دارایی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم لای حکومەتی عێراق ماوە، لەدوای ئەوەی سودانی رەزامەندی لەسەردا بڕیاربوو ئەمڕۆ رەوانەی هەرێم بکرێت.
وتیشی بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتووە پارەکە بە چەند گوژمەیەک دەگات، بۆ ئەمڕۆش تەنها 200 ملیار دینار رەوانە دەکەن.
جەختییشکردەوە  لەسەرهێڵن لە هەوڵدان پارەکە بە یەک گوژمە بگات، ئەمڕۆش دڵنیادەبنەوە، بڕی چەندی پارەکە تەمویل دەکرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP