عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە لەمیانی پێشوازی
و كۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێكی ئەنجومەنی پشتیوانیی هەڵەبجە، تاوانی جینۆسایدو
كیمیابارانی هەڵەبجەی وەبیرهێنایەوەو بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی ناوبراو،
سەید عەممار حەكیم بەوردیی گوێی لە داواو تێبینی وەفدەكەی هەڵەبجە گرتووەو
رایگەیاندووە: ئەو كارەساتەی بەسەر ئەو شارەدا هات، كە منداڵ و ژن و دانیشتوانی
هەڵەبجە لەلایەن رژێمی پێشووەوە بە چەكی كیمیایی بۆردومانكران" هاوكات
داوایكرد ئەو تاوانە بە دۆكیۆمێنت بكرێت و بخرێنە نێو پڕۆگرامەكانی پەروەردە و
خوێندنەوە تاوەكو نەوەكانمان پێی ئاشنــابن.
وتیشی: گۆڕینی شارەكە بۆ پارێزگا گرنگیی خۆی
هەیەو داوایكرد ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەرامبەر ئەم شایستەیەدا بەرپرسیارێتی خۆی
جێبەجێ بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP