نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا دابەزی

ئابوری
10:24 - 2024-09-14

نرخی نەوتی خاوی برێنت و تکساسی ئەمریکی بەراورد بەدوێنێ لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووەو دابەزیون.
بەشێوەیەک ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە (71) دۆلار و (61)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، واتا بەراورد بەدوێنێ  82 سەنت دابەزیوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی تکساسی ئەمریکیش بە (68) دۆلار (65) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بەدوێنێ نرخەکەی 8 سەنت دابەزیوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP