ئه‌مریكا كوشتنی چوار گه‌وره‌ تیرۆرستی له‌ عێراق راگه‌یاند

عێراق
10:43 - 2024-09-14

 
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سینتكۆم) كوشتنی 14 تیرۆرستی سه‌ربه‌ تاقمی تیرۆستی داعشی له‌ عێراق راگه‌یاند، كه‌ چواریان گه‌وره‌ تیرۆرستن.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سینتكۆم) لە راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ ئه‌ژماری خۆی له‌ پێگه‌ی (ئێكس) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌، لە ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو عێراق، لە 29ی ئابی 2024 لە ڕۆژئاوای عێراق، كه‌ سه‌ركرده‌كانی داعشی به‌ئاماتج گرتبوو، به‌ مه‌به‌ستی بێهێزكردنی تواناكانی ئه‌و تاقمه‌و رێگریكردن له‌ په‌لاماره‌كانیان دژ به‌ هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی، 14 تیرۆرستی ئه‌و تاقمه‌ كه‌ چواریان گه‌وره‌ تیرۆرستن کوژران.
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو ئه‌و چوار گه‌وره‌ تیرۆرسته‌ بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌:" ئەحمەد عیساوی، بەرپرسی په‌لاماره‌كانی داعش لە عێراق، ئەبوهەمام، بەرپرسی داعش لە رۆژئاوای عێراق، ئەبو عەلی تونسی, بەرپرسی گه‌شه‌پێدانی سه‌ربازیی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعش، شاكر عەبد ئەحمەد عیساوی، بەرپرسی سه‌ربازیی داعش له‌ خۆرئاوای عێراق"

ئه‌مریكا نزیكه‌ی 2500 سه‌ربازیی له‌ عێراق و 900 سه‌ربازیی له‌ خۆرئاوای كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی دژ به‌ داعش جێگیركردووه‌.

  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە