كۆمسیۆن: پەسەندكردنی كاندیدان و دیاریكردنی وادەی بانگەشە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو

عێراق
20:11 - 2024-09-19

وتەبێژی كۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، پەسەندكردنی ناوی كاندیدان و دیاریكردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە.
جومانەی غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیار لەسەر پەسەندكردنی ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدات.
وتیشی: دیاریكردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنیش دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.
غەلای ئاماژەی بەوەشدا: كۆمسیۆن دەنگدەران دڵنیادەكاتەوە لەوەی دەتوانن ئازادانە دەنگبدەن و دەنگەكانیشیان نهێنی و پارێزراوە و هیچ كەس و لایەنێك نازانێت دەنگی بە كێ داوەو  كارتی دەنگدان ناو و ئاماژەی دەنگدەری تیادا نییە.
دووپاتیشیكردەوە: بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كۆمسیۆنی رێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر بەرامبەر هەر كەس و لایەنێك فشار و ترس بەرامبەر دەنگدەران بەكاربهێنێت.
وتەبێژی كۆمسیۆن ئەوەیشیخستەڕوو: رێوشوێنەكانیش بریتین لە بێبەشكردنی كەس و لایەنەكان لە دەنگەكانیان، جگە لە بەندكردن و پێبژاردن بەپێی ماددەكانی یاسای هەڵبژاردن.
بڕیارە لە 20ی تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە سەرپەرشتیی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە