دەستەی کەشناسیی عیراق هۆشداریی لە دروستبوونی هەورەبروسکە دەدات

عێراق
14:44 - 2024-09-20

بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە کەشناسیی عیراق هۆشداریی لە دروستبوونی هەورەبروسکە دەدات.

دەستەی کەشناسیی عێراق، بڵاوی کردەوە لە بەشی پێشبینیەکانی کەشوهەوای فڕۆکەخانەی بەغداد، ڕاپۆرتێکیان بە دەست گەیشتوە کە بە پێی زانیاری مانگە دەستکردەکان ئامادەکراوە و لە ئاسمانی پارێزگاکانی دهۆک و باکوری هەولێر و نەینەوا باران دەبارێت و هۆشداریشی داوە لە دروستبونی هەورەبروسەکە.

لای خۆشیەوە، شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشوهەوا رایگەیاند: هەوری باراناوی روی لە بەشێك لە ناوچە سنوریەکانی هەرێم كردوە و حاڵەتێکی ناسەقامگیری کەش بەشێوەی بەرفراوان دەستپێدەکات، لە ناوچەکانی باکوری هەرێم هەروبروسکە و باران دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP