ساڵانە 100 هەزار دۆنم زەوی لە عێراق دەبێت بە بیابان

عێراق
14:58 - 2024-09-23

ساڵانە 100 هەزار دۆنم زەوی لە عێراق دەبێت بیابان، ئەمەش نزیکدەبێتەوە لە ئاستێکی مەترسیدار و هۆشداری بە حکومەت دەدرێت.
فازل غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بیابانبوون و وشکەساڵییەوە عێراق ساڵانە 100 هەزار دۆنم زەوی لەدەست دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووبەری زەوییە بیابانییەکان لە عێراق نزیکەی 27 ملیۆن دۆنم زەوییە، کە یەکسانە بە نزیکەی 15%ی ڕووبەری وڵاتەکە، لەکاتێکدا نزیکەی 55%ی ڕووبەری عێراق بە زەوییە مەترسیدارەکان دادەنرێت بەهۆی بیابانبوونەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕووەک لە عێراق لە 50% بۆ 17% کەمیکردووە.
جەختیشیکردەوە، بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێستا ڕووبەری دارستانەکانی عێراق تەنیا 8 هەزار و 250 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، واتە 2%ی کۆی ڕووبەری وڵات پێکدەهێنن.
غەراوی داوای لە حکومەت و سەرجەم پارێزگارەکان و دامودەزگاکان و هاوڵاتییان کرد لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا هەڵمەتێک بۆ چاندنی 15 ملیار نەمام  لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا دەستپێبکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی ڕووەک.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە