شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی پێشبینیده‌كات له‌سبه‌ینێوه ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم بگرێته‌وه، به‌جۆرێك خێراییه‌كه‌ی 40 كیلۆمه‌تر تا سه‌روی 80 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا بێت.
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه: "پێشبینی ده‌كه‌ن له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه و ڕۆژانی داهاتوی بای باكوری خۆرهه‌ڵات ناسراو به‌ڕه‌شه‌با له‌كورده‌واریدا له ئاڕاسته‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌كانمانه‌وه چالاك بێت و ده‌ستپێبكاته‌وه".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسی ده‌ڵێت: "سبه‌ێنێ به‌خێرایی مام ناوه‌ند و له‌سه‌رخۆ ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام له‌ڕۆژی هه‌ینی و به‌ولاوه خێرایی زیاتر ده‌بێت له هه‌ینی و ڕۆژانی دیكه‌دا به‌تایبه‌تی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه تا دوانیوه‌ڕۆ بۆ دره‌نگانی دوشه‌ممه ناو به‌ناو چالاكتر ده‌بێت، به‌شێك كاتیش ده‌گاته حاڵه‌تی به‌هێز له‌ناوچه جیا جیاكان".
باسی له‌وه‌شكردووه: "ئه‌و ره‌شه‌بایه زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و كۆیه و شاخاویه‌كانی هه‌ولێر و سنوری سلێمانی و به‌شێكی گه‌رمیان ده‌بێت، له‌ناوچه‌كانی تریش بونی ده‌بێت به‌خێرایی كه‌متر له‌م ناوچانه خێرایی ڕه‌شه‌بایه‌كه 40 كیلۆمه‌تر تا سه‌روی 80 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌ڕوات".
شاڵاو هیدایه‌ت ده‌شڵێت، "له‌مه‌ودای ڕه‌شه‌باكه‌دا ئه‌و ناوچانه‌ی بایه‌كه‌ی به‌سه‌ردا چالاكه پله‌كانی گه‌رما به ڕێژه‌ی 2-4 پله داده‌به‌زن له‌كۆتایی ڕه‌شه‌باكه و دوای ڕه‌شه‌باكه هه‌ور دێنه‌وه ناوچه‌كه ئه‌گه‌ری هه‌یه باران و هه‌وره بروسك ناوچه‌ی جیا جیا بگرێته‌وه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP