بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی دەستپێکردنی بانگەشەو ناساندنی کاندیدانی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانی لیستی یەکێتیی ژمارە ١٢٩، کەرنەڤاڵەکە لە یاریگای نێودەوڵەتی سلێمانی (چوارباخ)، لە سلێمانی دەبێت. کە یەکەمین کەرنەڤاڵی فراوانی لیستەکەیە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە لیستی ژمارە ١٢٩ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا دەکات لە هەر چوار بازنەی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە) و ١٧٢ کاندیدی هەیە کە بەسەر بازنەکاندا دابەشبوون و دروشمی سەرەکی لیستەکەش " کۆتایی بەدەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین" ە.
بەگویرەی راگەیەندراوەکە، سەرجەم کاندیدەکانی لیستی (١٢٩)ی یەکێتی لە هەر چوار پارێزگای (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) ئامادەدەبن و سەرۆک بافڵ وتارێک پێشەکەش بە یەکێیتییەکان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات.
کاندیدەکانی لیستی ١٢٩ لە بازنەی هەولێر (٦٤) کاندیدە ، سلێمانی (٧٢) کاندید ، دهۆک ( ٣٠) کاندید و هەڵەبجە (٦) کاندیدە و سەرجەمیان لە مەرجە یاساییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەرچوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP