بارسێلۆنا گورزێکى نوێى بەرکەوت

وەرزش
16:10 - 2024-10-01

بارسێلۆنا گورزێکى نوێى بەرکەوت

هەرچەندە ئیدارەى یانەى بارسیلۆنا دۆخى دارایی خراپە ، لەگەڵ ئەوەشدا داهاتى یانەکە زۆر کەمیکردوە ، ئەویش بەهۆکارى ئەوەى یاریگاى کامپ نۆ نۆژەندەکرێتەوەو هەوڵدەدرێت پەرەى پێ بدرێت بەتایبەت شوێنى هاندەران تاکو لەو رێگایەوە داهاتێکى زیاتر کۆبکاتەوە.
 ئەمەش بووە هۆکارى ئەوەى یارییەکانى یانە کەتەلۆنیەکە لەبرى کامپ نۆ لە لویس کۆمپانیس بەرێوەبچێت ، ئەمەش داهاتى یانەکەى کەمکردۆتەوە ، سەرچاوە هەواڵییەکان لە ئیسپانیا جەخت لەوەدەکەنەوە ، لە خشتەو کاتى خۆیدا کارى پەرەپێدانى یاریگاکە تەواو نابێت ، هەر چەندە پێشتر لاپۆرتا ئاماژەى بۆ ئەوەکردبوو : پێش کریسمس دەگەڕێنەوە کامپ نۆ ، بەڵام بە پێى زانیارییەکانى مانگى (2)  دیاریکراوە بەڵام پێدەچێت کردنەوەى یاریگاى کامپ نۆ دوا بکەوێت بۆ مانگى ( 4) ى 2025 .
گەر یاریگاکەش بکرێتەوە ئەوا کامپ نۆ تەنها تواناى 65 هەزار هاندەرى دەبێت بەهۆى ئەوەى کارکردن لەبەشەکانى دیکە بەردەوام دەبێت .   

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP