سیاسه‌تی چه‌وتی حكومڕانی و لێكه‌وته‌كانی ریفراندۆم هێشتا مه‌ترسین بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یه‌وێت به په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه دووربخاته‌وه كه له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌ن.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال گرنگی به په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌پێناو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ئه‌مه‌ش پێگه‌ی یه‌كێتی له وڵاتان به‌هێز كردوه، له‌سه‌رجه‌م په‌یامه‌كانیشیدا سه‌رۆك بافڵ به‌گرنگییه‌وه باس له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی یه‌كێتی ده‌كات، هه‌ر وه‌ك كاندیدێكی لیستی ١٢٩ی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: "به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ وڵاتان، ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و پرسی كورد له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ره‌وپێشچووه‌و كاریگه‌ری دروستكردوه له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێم".
یه‌كێتی سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ په‌یڕ‌ه‌و ده‌كات
هێرۆ به‌رزنجی كاندیدی ژماره ٤٨ له‌سه‌ر لیستی ١٢٩ـی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌بازنه‌ی هه‌ولێر به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی رایگه‌یاندووه: "یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه توانیوه‌یه‌تی په‌ره به‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌پێناو میله‌تی كورد بدات، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك مام جه‌لال، له‌ئێستاشدا سه‌رۆك بافڵ رۆڵی گرنگ و پڕ‌بایه‌خی هه‌یه له‌به‌ره‌وه‌پێشكردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان و پرسی كورد له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد دۆزی كورد به‌هه‌موو دونیا بناسرێت".
"سه‌رۆكی یه‌كێتی، هه‌مان رۆڵی مامی گه‌وره‌مان ده‌گێڕ‌ێت له بره‌ودان به په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌و جیهان، سه‌ردانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆك بافڵ-یش بۆ ئێران و ئه‌مریكا ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه یه‌كێتی هه‌میشه هه‌وڵیداوه سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ په‌یڕ‌ه‌وبكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان دابڕ‌ێژێت"، هێرۆ به‌رزنجی واده‌ڵێت.
پێگه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق و جیهانیش زۆر به‌رزه
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکانی له ئاستێكی زۆر گه‌شه‌سه‌ندو و به‌رزدایه و پێگه‌ی یه‌كێتی پێگه‌یه‌كی زۆر به‌رزه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و جیهانیشدا
ره‌وه‌ند شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی كاندیدی ژماره ٥٣ له‌سه‌ر لیستی ١٢٩ ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌بازنه‌ی سلێمانی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی رایگه‌یاندووه: "سه‌رۆك بافڵ هه‌میشه هه‌وڵیداوه هاوسه‌نگی رابگرێت له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌بینین هه‌م ده‌چێته واشنتۆن و مۆسكۆ‌و ئێرانیش، بینیشمان كه سه‌رۆكۆماری ئێران هه‌موو نه‌ریته پرۆتۆكۆلییه‌كانی شكاند و سه‌ردانی یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ-ی كرد كه ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌كانی له ئاستێكی زۆر گه‌شه‌سه‌ندو و به‌رزدایه و پێگه‌ی یه‌كێتی پێگه‌یه‌كی زۆر به‌رزه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و جیهانیشدا".
"له كارنامه‌ی لیستی یه‌كێتی دا گرنگییه‌كی زۆر به په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان دراوه و یه‌كێتی ئیستحقاقه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه‌و هه‌وڵی به دامه‌زراوه‌یی كردنی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات كه تائێستا ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له‌م بابه‌ته هه‌یه‌و خه‌ڵك پێیوایه كه په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی حزبێكی دییاریكراودایه، به‌ڵام یه‌كێتی ده‌یه‌وێت سوود له‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێ وه‌ربگرێت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی حكومه‌ت و پاراستی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێم"، ره‌وه‌ند شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی واده‌ڵێت.
له‌كارنامه‌ی لیستی یه‌كێتی دا بۆ سێكته‌ری سیاسی و دیپلۆماسی هاتووه....
قه‌یرانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان و هه‌ڕ‌ه‌شه‌كانی سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، لێكه‌وته‌كانی ریفراندۆم و سه‌ركێشیكردن به ده‌ستكه‌وته‌كانه‌وه له‌ڕ‌ێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌سكی به‌رژه‌وه‌ندیخواز و تێوه‌گلان له ئه‌جێندای هه‌رێمایه‌تی، پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری به دیپلۆماسی كوردستان كرد، سیاسه‌تی به حزبیكردنی نوێنه‌رایه‌تییه‌كان و قۆستنه‌وه‌ی كایه‌ی دیپلۆماسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و به‌كارهێنانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه وه‌ك ئۆرگانی حزبی، بوونه هۆكاری لاوازبوونی دیپلۆماسییه‌تی كوردستانی.
یه‌كێتی به پشتبه‌ستن به رێباز و نه‌هجی سه‌رۆك مام جه‌لال كه ئه‌ندازیاری دروستكردنی په‌یوه‌ندی سه‌نگین و په‌یداكردنی رایه‌ڵه‌ی دیپلۆماسی و سازدانی دۆستی هه‌میشه‌ییه، بۆ گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی سه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌خاته‌ڕ‌وو:
١– راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی حوكمڕ‌انی له‌هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تێكی دادپه‌روه‌ر و خزمه‌تگوزاری و كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی تاكه حزبی.
٢ -سه‌رله‌نوێ داڕ‌شتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و هاوسه‌نگ و نه‌هێشتنی گرژییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی سنوری نێوان هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ڕ‌ێی دانوستانه‌وه.
٣ -نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتانی دراوسێ و دونیا وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت و له ده‌ستێوه‌ردانی حزبی دووربخرێته‌وه.
٤ -رێكخستنی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدای پایته‌خت وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی كه خزمه‌ت به هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێت، كه پلان و رێكاری (ئیداری، یاسایی، دیپلۆماسی) خۆی هه‌بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پلان و رێكاره‌ش ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
٥ -فه‌راهه‌مكردنی ئازادی سیاسی و حزبی و جێبه‌جێكردنی سیستمی فره‌حزبی له هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستاندا.
٦ -دانانی ستراتیژێكی نوێ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له‌ڕ‌ێی دانوستان و له چوارچێوه‌ی ده‌ستور بۆ گه‌یشتن به‌ڕ‌ێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كانی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی.
٧ -ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، كه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسادانان و چاودێری كه دوور له گوشاری حزبی ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
٨ -جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رده‌كرێن، ره‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو بۆ سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان تا بتوانن چاودێری و هه‌ڵسانگاندن و به‌دواداچوون بۆ كاری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
٩ - دانانی ده‌ستورێكی په‌سه‌ند بۆ هه‌رێمی كوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP