جمال مۆسیالا بە بیرۆكەی نوێكردنەوەی بۆندەكەی قایل دەبێت

وەرزش
12:02 - 2024-10-08

جمال مۆسیالا بە بیرۆكەی نوێكردنەوەی بۆندەكەی قایل دەبێت
بایرن میونشنی سێیەمی وەرزی رابردووی بۆندسلیگا دەیەوێت لە رێگەی  بەرزكردنەوەی موچەی ساڵانەی جمال مۆسیالا بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە لاوەی تا پێنچ وەرزی تر لە ریزەكانی بیهێڵێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆی چڕی دەست پێكردوە تا ئامانجەكەی بپێكێ‌، تۆڕی سكای ئەڵمانیش بڵاویكردوەتەوە  پێدەچێت جمالی تەمەن 21 ساڵا بە بیرۆكەی نوێكردنەوەی بۆندەكەی قایل بێت، بۆیە  هیچ كەناڵێكی گفتوگۆی لەگەڵا یانە ناودارەكانی ئەوروپا نەكردوەتەوە، پێشتر و لە مانگی ئەیلولی رابردوودا هێربت هاینز سەرۆكی یانە باڤارییەكە  رایگەیاند لە پێناو نوێكردنەوەی بۆندی موسیالا هەموو رێگایەك دەگرینە بەر و پێشبینی دەكەم چەشنی تۆماس مۆلەر بۆ ماوەی 20 وەرز لە ریزەكانی بایرن بمێنێتەوە.      

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP