بازرگانی عیراق: هەر تاکێکی هەرێمی کوردستان و عیراق زیاتر لە 38کیلۆ برنج دەخوات

ئابوری
10:24 - 2024-10-09

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق ساڵانە هەر تاکێک لە هەرێمی کوردستان و عێراق 38 کیلۆ و نیو، برنج دەخوات و لە خواردنی برنجدا لە یەکەمەکانن.

برنج، ماددەیەکی سەرەکی خۆراکییە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بەگوێرەی وەزارەتی بازرگانی عێراق، هەر تاکێک بەتێکڕا ساڵانە 38 کیلۆ و نیو برنج دەخوات، بەو پێیەی ژمارەی دانیشتوانی عێراق بە 43 ملیۆن خەمڵێندراوە، ساڵانە دەکاتە یەک ملیۆن و 670 هەزار تۆن برنج و بەهاکەی بە نزیکەی 1.2 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

زۆرینەی ئەو برنجەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، هاوردە دەکرێت. بەشی زۆریشیان لە هیندستان، ڤێتنام، تایلەند، پاکستان، ئەمریکا، ئۆرۆگوایەوە هاوردە دەکرێن.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی عێراق وەرگیراون، هەرێمی کوردستان و عێراق، لە برنج خواردندا لە یەکەمینەکانن و لە پلەی 10ـی جیهاندان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP