دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: به‌یه‌كه‌وه‌ كۆتایی بە حكومڕانی تاكڕەویی ده‌هێنین

کوردستان
17:13 - 2024-10-09



دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی هەولێر رایدەگەیەنێت: "دەست لەناو دەست بەیەكەوە گۆڕانكاری راستەقینە دەكەین و كۆتایی بە حكومڕانی تاكڕەویی دەهێنین.

ئەمڕۆ، ٩-١٠-٢٠٢٤، بەسەرپەرشتی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی هەولێر، بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی ئەرك و بەرپەرسیارێتی هەڤاڵان بۆ سەرخستنی لیستی ١٢٩ ی یەكێتی، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیكردنی بازنە و تیمەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی هەولێر رایگەیاند: "بەیەكەوە، دەست لەناو دەست بەرەو گۆڕانكاری راستەقینەو كۆتایی هێنان بە حكومڕانی تاكڕەویی هەنگاو دەنێین".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP