وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌ كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له‌ خانه‌قین هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

کوردستان
19:33 - 2024-10-09

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ بڕیارێكی زاره‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، كه‌ داوایكردووه‌، فه‌رمانگه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاككركردنه‌وه‌و پاراستنی خانه‌قین هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.

دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێكی ره‌سمی، كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست (كه‌ناڵی كه‌ركوك كه‌وتووه‌) ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ سه‌رۆكایه‌تی دیوان ــ ی كردووه‌، ئاگاداریده‌كاته‌وه‌، كه‌ (وه‌زاره‌تی دارایی) به‌ زاره‌كی پێیراگه‌یاندووه‌، كه‌ فه‌رمانگه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك كه‌ (253) كارمه‌ند له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاككردنه‌وه‌و پاراستنی خانه‌قین كه‌ (171) كارمه‌ند له‌ خۆده‌گرێت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌:" (11) كارمه‌ند كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی دامه‌زاروون به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست، ناویان له‌ لیستی مووچه‌ سڕاوه‌ته‌وه‌"

له‌ نووسراوه‌كه‌دا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌:" له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ هیچ رێكارێكیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییه‌ نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر"

ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ...

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP