تەواوی مەكۆیەكی گۆڕان هاتنە نێو ماڵه‌گه‌وره‌كه‌ی یەكێتی

کوردستان
20:16 - 2024-10-09


تەواوی مەكۆی پیرەمەگرونی بزوتنەوەی گۆران پەیوەندییان بەڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كردو بەگەرمی لەلایەن ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسییەوە پێشوازیكران. 

ئێوارەی 2024/10/09 رەفعەت عەبدوڵڵاو سەركەوت زەكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و مامۆستا خالید پێشوازیان لەژمارەیەك لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەكۆی بزوتنەوەی گۆران لەپیرەمەگرون كرد كەبڕیاریانداوە لەناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا درێژە بەخەبات بدەن و  رەفعەت عەبدوڵڵا بەناوی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە بەخێرهاتنی كردن و رایگەیاند: "یەكێتی ماڵی هەموو كەس و تێكۆشەر و كوردپەروەرێكەو هەمیشە دەرگای واڵایەو ماڵە گەورەكەی هەموانە" .

هەروەك داوایلێكردن كە هەموو توانایان بخەنەكار بۆ سەرخستنی لیستی ١٢٩ی یەكێتی و پەیامی یەكێتی بگەیەننە هەموو كەسوكارو دۆست و هەڤاڵەكانیان.

 رەفعەت عەبدوڵڵا رایگەیاند: "ئەم حكومڕانییەی ئێستا لەكوردستان هەیە حكومڕانییەكی قۆرخكار و نادادپەروەر و خۆسەپێنە و پێویستە رێڕەوی حكومڕانییە راستبكەینەوە" .

 مستەفا  سەلاحەین فەتاح  لێپرسراوی پێشووی گۆڕان بەناوی هەمووهەڤاڵانی مەكۆی  پیرەمەگرونەوە بەڵێنیان دا پشتیوانی تەواوی لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بكەن و دڵسۆزانە شان بەشانی هەڤاڵەكانیان كاربكەن بۆ سەرخستنی لیستی ١٢٩.

هەرئەمڕۆ دەیان هەڵسوڕاوی دیكەی گۆڕان پەیوەنییان بە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كردو شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی دەستخۆشی ئەو هەڵوێستەی لێكردن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP