کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە
ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژه بۆئهوهدهكات، ئەگەر پڕۆژەی (ھەژماری من) بەردەوامبێت،
دەتوانرێت لە دادگای فیدراڵی سکاڵا بۆ وەستاندنی تۆماربکرێت.
دهشڵێت، حكومهتی ههرێم دهیهوێت لە ڕێگەی هەژماری منەوە مانگانە 6 بۆ 7 ملیۆن دۆلار
دەستکەوتی هەبێت.
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران
له رادیۆی دهنگی ئهمریكای راگهیاندووه:" بێ متمانەیی بە جۆرێکه، مووچەخۆرانی
هەرێم نایانەوێت مووچەکانیان لەسەر وەزارەتی دارایی هەرێم و لەو بانکانە بێت کە
حکومەتی هەرێم مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات، بۆیە پێیانوایە مووچە لەسەر بانکە فیدڕاڵیەکان
بێت، کێشەی مووچە دووبارە نابێتەوە."
ڕۆژی 5ی ئەم مانگە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی
نیشتیمانی کوردستان لە شارۆچکەی کۆیە، وێڕای ڕەت کردنەوەی " هەژماری من"
دژایەتی خۆشی بۆ سیستەمەکە ڕاگەیاند و وتی" هەژماری من نە هەژماری منە و نە هەژماری
ئێوەیە، بەڵكو هەژماری مەسرورە" کە مەبەست لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمە بەو پێیەی
پرۆژەکە هی حکومەتی هەرێمەو پارتیش پشتگیری خۆی بۆ بە بانکی کردنی مووچەی مووچەخۆران
لە ڕێگەیەوە دووپاتدەکاتەوە.
كاروان یاروهیس وتی:" تیمەکانی یەکێتیمان
لە بەغداد ڕاسپاردووە ڕێکارەکان بۆ بە نیشتیمانیکردنی مووچەی مووچەخۆران لە ڕێگەی
بانکە فیدڕاڵیەکانەوە بگرنەبەر."
بڕیاردەرەکەی فراکسیۆنی یەکێتی روونشیكردووهتهوه:"
حکومەتی هەرێم خودی خۆی "سوودمەندە" لە هەژمارەکە بۆیە ئامادە نییە دەستبەرداری
ببێت"
کاروان یاروەیس دەڵێت:" حکومەتی هەرێم لە
هەژماری مندا دوو ئامانجی هەیە ئامانجی یەکەم ئەوەیە کە جڵەوی مووچە لە دەستی خۆیدا
بمێنێت و کۆنتڕۆڵەکەی لە دەستی خۆیدا بێت، ئامانجی دووەم ئامانجێکی بازرگانیە کە دەیانەوێت
لە ڕێگەی هەژماری منەوە مانگانە 6 بۆ 7 ملیۆن دۆلار دەستکەوتیان هەبێت."
دەشڵێت،" دەستکەوتی (هەژماری من) دەچێتە
کوێوە؟ ئایە دەخرێتە خەزێنەی حکومەتەوە یان نەخێر، سەفقەیەکە لە نێوان بەرپرسانی هەرێمدا
لەبەر ئەوە پرۆسەکە گوماناوییە."
بە پێی دواهەمین بڵاوکراوەی ئاماری "هەژماری
من" لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا 600 هەزار مووچەخۆر لە هەرێم لە سیستەمەکەدا تۆمار
کراون لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، زیاد لە 250 ئامێری ڕاکێشانی پارەش بە
ناوی ATM ی لە
شوێنە گشتیەکان جێگیرکردووە و دەشڵێن پرۆژەکەیان بەردەوام دەبێت و دەیانەوێیت ڕێژەی
بەشداربووان بگەیەننە 1 ملیۆن کەس و جێگیرکردنی 1 هەزار ئامێری ڕاکێشانی پارە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP