سەرۆکایەتی کۆمار ھەواڵی دەرکردنی مەرسومی کۆماری بۆ بەشێک لەسێدارەدراون رەتدەکاتەوە

عێراق
17:40 - 2024-10-17


سەرۆکایەتی کۆماری عیراق دەنگۆی دەرکردنی مەرسومی کۆماری بۆ چەند بەندکراوێک کە بڕیاری لەسێدارەدانیان ھەیە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو جۆرە ھەواڵانە بۆ دروستکردنی پشێوی و جوڵاندنی شەقامە.
سەرۆکایەتی کۆمار لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆکایەتی کۆمار کارەکانی خۆی ئەنجامداوە و پەسەندی بڕیاری لەسێدارەدانی تیرۆرستان و چەند ئەفسەرێکی رژێمی پێشوو و ئەوانەی دەستیان بە خوێنی عیراقییەکان سورە کردووە.
دەشڵێت، سەرۆک کۆمار پارێزەری دەستورە و سورە لەسەر ئەوەی بەندکراوان رێکارە یاساییەکانیان بەسەردا جێبەجێبکرێت و خۆی بە لێپرسراوی خوێنی عیراقیەکانیش دەزانێت.
وتیشی، ئەو کەسانەی کە حوکمدراون و رێکارە یاساییەکان بۆ تەواونەکراوە داواکاری پێشکەشی سەرۆکایەتی کۆمار بکەن بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بگرێتەبەر.
راشیگەیاند، ئەو ھەوڵانە بەھای سەرکەوتنەکان دژی داعش و رژێمی دیکتاتۆری کەمدەکاتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP