ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت

کوردستان
17:25 - 2024-10-21

بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوبکاتەوە.

دوای ئەوەی رۆژی 18 و 20ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە بەڕێوەچوو، بڕیارە پاش کەمێکی دیکە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوبکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان کۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە گەشتووەتە ئۆفیسی سەرەکی کۆمسیۆن لە بەغدا، هەروەها راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی لە بەغداوە دەبێت، بەڵام راگەیاندنی ئەنجامی رەسمی لە هەولێر دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە