ئەمڕۆ یەک ئۆنسە زێڕ بە 2 هەزار و 731 دۆلار
مامەڵەی پێوەدەکرێت، پێشبینیش دەکرێت نرخەکەی بەرزتر ببێتەوە.
دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ تاوەکو 2 و 740 دۆلار
بەرزبووەوە، دواتر نزیکەی 20 دۆلار دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ دووبارە بەرزبووەتەوە و
گەیشتووەتە 2 هەزار و 731 دۆلار، سیتی بانکی ئەمریکاش، پێشبینیی دەکات نرخی یەک
ئۆنسە زێڕ لە ماوەی 3 مانگی داهاتوودا بۆ 2 و 800 دۆلار بەرزببێتەوە و لە ماوەی 6 تاوەکو 12 مانگدا بگاتە 3000 دۆلار.
بانکەکە رایگەیاندووە ئەگەر بانکی ناوەندیی
ئەمریکا بەردەوام بێت لە کەمکردنەوەی سوودی بانکی، هەروەها رەوشی بازاڕەکانی
ئەمریکا بەرەو خراپیی بڕوات و خواستی وڵاتە گەورەکان بۆ کڕینی زێڕ بەتایبەتی لە
چین بەرزبێتەوە، ئەوا پێشبینییەکانی بانکەکە دێنەدی.
وەک سیتی بانک روونیکردووەتەوە، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی
نێوەڕاست هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP