بڕیارە خشتەی بودجە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بگاتە پەرلەمانی عیراق

ئابوری
12:06 - 2024-10-22

 
سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد: لە ساڵی داهاتوودا خشتەکانی بودجەیان بۆ دەنێردرێت و ئەندامێکی ئەو لیژنەیش دەڵێت: تا ئێستا داهاتی نانەوتی ئاستی پێویستی تۆمار نەکراوە و دواکەوتنی خشتەکانی بوجە کارێکی باش نییە.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، بڕیارە خشتەی بودجەی ساڵی 2025 لەسەرەتای ساڵی داهاتودا بگاتە پەرلەمان و بڕیاری لەسەر بدرێت.
لەلای خۆشیەوە مستەفا گەرعاوی ئەندامی لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردوە، دەبێت پێش کۆتایی ئەمساڵ خشتەکانی بودجە بگەنە پەرلەمان بۆ ئەوەی بەزووترین کات پەسەند بکرێت و بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
گەرعاوی ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا وەزارەتی دارایی نەیتوانیوە داهاتی نانەوتی بوجە دابین بکات، کە بڕیاربوو 27 ترلیۆن دینار بێت و تا ئێستا هەشت ترلیۆن لەو بڕە بەردەستە.
وتیشی: وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە ئەو رێژەیە بەرزبکاتەوە و لە مانگی داهاتووەوە سێ تریلۆن دینار داهاتی نانەوتی هەبێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP