والی عێراق و چەند سەرکردەیەکی باڵای داعش لە حەمرین کوژران

کوردستان
14:29 - 2024-10-22


والی عێراق و هەشت سەركردەی دیكەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە ئۆپراسیۆنێكدا لەزنجیرە چیای حەمرین كوژران.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی X كوژرانی "والی عێراق" و هەشت گەورە سەركردەی دیكەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشی لەزنجیرە چیای حەمرین، لەباشوری كەركوك راگەیاند.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆئەوەشكردووە: "ئەو بەرپرسانەی داعش لەنێو حەشارگەیەكی زنجیرەچیای حەمرین خۆیان حەشاردابوو "لەئۆپەراسیۆنێكی ناوازەو قارەمانانەی دژەتیرۆرو دەزگای ئاسایشی نیشتمانی‌و لەژێر چاودێری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا" كوژراون.

سودانی لەڕاگەیەندراوەكەیدا دوپاتیكردوەتەوە: "هیچ شوێنێك بۆ تیرۆریستان لەعێراقدا نییەو تا حەشارگەكانیان بەدوایاندا دەڕۆین‌و لەناویان دەبەین، تا ئەوكاتەی خاكی عێراق پاكدەبێتەوە".

دەقی راگەیەندراوەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق:

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP