نوێنه‌ری عیراق له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: رێگه‌ناده‌ین ئاسمان و وشكانی وڵاتەکەمان به‌كاربهێنرێن

کوردستان
14:59 - 2024-10-29

عه‌باس كازم عوبه‌ید نوێنه‌ری عێراق له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان دووپاتیكرده‌وه‌ ‌ بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاتانی دیكه،‌ ڕێگه‌ نادرێت ئاسمان و وشكانی عێراق به‌كاربهێنرێن و راشیگه‌یاند، "ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌نگاوی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌ زایۆنیستییه‌كان نه‌ناوه‌".
عه‌باس كازم عوبه‌ید له‌ وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و ده‌ستدرێژیه‌كانه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌نگاوی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌ زایۆنیستییه‌كان نه‌ناوه‌.
وتیشی، پێشتر هۆشداریمانــدابوو له‌ به‌رده‌وامیی هه‌ڵسوكه‌وتی شه‌ڕانگێزی قه‌واره‌ی زایۆنیستی، چونكه‌ داگیركاریی زایۆنیست له‌ كاتی هێرش بۆ سه‌ر ئێران، ئاسمان و سه‌روه‌ری عێراقی پێشێل كردوه‌".
جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌ستۆ بگرێت بۆ هێنانه‌دی ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ له‌ غه‌ززه‌ و لوبنان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP