رێژەی هەژاریی و بێکاریی لە عیراق کەمی کردووە

عێراق
10:22 - 2024-11-04

بەگوێرەى داتای وەزارەتى پلاندانانى عێراق رێژەى هەژارى لە 23%ەوە بۆ %17 دابەزیوە و بێکاریش کەمی کردووە.

عەبدولزەهرە هنداوى، وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق رایگەیاند، لە مانگى تەممووزى 2023وە، دەستەى گشتیى ئامارى عێراق دەستی بە رووپێوییەکى ئابوورى و کۆمەڵایەتى بۆ خێزانەکانى عێراق کردووە. بەگوێرەى ئەنجامە بەراییەکانى ئەو رووپێویە، رێژەى هەژارى بۆ 17.6% کەمبووەتەوە، لە کاتێکدا پێشتر 23% بووە، رێژەى بێکارییش بووە بە 14.4%، کە پێشتر 16.5% بووە.

هنداوی روونیشیکردەوە هۆکارى کەمبوونەوەى رێژەى هەژاری و بێکارى لە عێراق، فراوانکردنى تۆڕى چاودێریی کۆمەڵایەتى و دەستەبەرکردنى سەبەتەى خۆراک لە رێگەى کۆبوونى خۆراک بووە.

رووپێویى ئابوورى و کۆمەڵایەتى بە هاوکاریى بانکى نێودەوڵەتى دەکرێت، تیمەکانى سەر بە دەستەى گشتیى ئامارى عێراق و هەرێمى کوردستان زانیارى لەبارەى بژێویى خێزانەکان لە فۆڕمێکدا تۆمار دەکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP