محه‌مه‌د شیاع سودانی: مووچه‌و پاره‌ی كاش له‌ داموده‌زگاكان به‌ ئه‌لیكترۆنی بكرێت

ئابوری
19:20 - 2024-11-04

 به‌پێی بڕیارێكی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌بێت دابه‌شكردنی مووچه‌و به‌كارهێنانی پاره‌ی كاش له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كۆتایی بێت و به‌ ئه‌لیكترۆنی بكرێت. 


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیراندا ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌كردووه‌:" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانی گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێكی ده‌ركردووه‌، بۆ پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی".


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌وه‌ كه‌:" سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری ده‌ركردوه‌ بۆ كاركردن له‌سه‌ر (ته‌وتین)كردنی موچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت هاوشێوه‌ی كه‌رتی حكومی و ڕاسپاردنی هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌لایه‌تی و بانكی ناوه‌ندی عێراق، بۆ به‌شداریكردنی ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

 
راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌بێت، وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌ستبه‌رداری پاره‌دان به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ (كاش) بن و پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی به‌كاربهێنن له‌ پاره‌دان و مامه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تردا، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی پلانێكی یه‌كخراوه‌، كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر وه‌زاره‌تێك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومییه‌وه‌ پێش 31ی كانونی یه‌كه‌می 2024 پێشكه‌ش بكرێت، به‌ مه‌رجێك جێبه‌جێكردنی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م پلانه‌ له‌ 1 ی ته‌مووزی 2025ـ ه‌وه‌ ده‌ستپێبكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP