دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رێزلێنانی بەخشییە توێژەران

کوردستان
17:35 - 2024-11-10


دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە توێژەرانی بەشداربوووی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی دامەزراوەکەش رایگەیاند:"نووسین بەشێکی جەوهەریە لە خەباتی نیشتمانی بۆ ئەم گەلە مام جەلال هەموو ئەوەی هەیبوو پێ بەخشی و خەباتێکی سەختی بۆ کرد، مام جەلال رەمزێکی ناوازە و سەرکردەیەکی ئازا و هاوبەشێکی رەسەنبوو لە بوونیادنانی وێستگەکانی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی".

رۆژی شەممە ٩ی ١١ی ۲۰۲٤ بە سەرپەرشتی باڵیۆز، د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم خانمی یەکەمی عیراق و کۆمەڵێک میوانی حزبی و حکومی و سەرجەم توێژەرانی بەشدرابووی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، لە شاری سلێمانی، هۆڵی کۆبوونەوەی (کۆنگرێس)ی زانکۆی سلێمانی مەراسیمێک سازکرا و سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە وتەیەکیدا کە لەبەردەم میوانانی مەراسیمەکەدا پێشکەشی کرد سوپاسی تویژەرانی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد و وتی :"ئەم بەرهەمە گرنگییەکی زۆری هەیە سەبارەت بە ژیانی مام جەلال و کەسایەتییە بێوێنەییەکەی".

وتیشی:"نووسین بەشێکی جەوهەریە لە خەباتی نیشتمانی بۆ ئەم گەلە مام جەلال هەموو ئەوەی هەیبوو پێ بەخشی و خەباتێکی سەختی بۆ کرد، مام جەلال رەمزێکی ناوازە و سەرکردەیەکی ئازا و هاوبەشێکی رەسەنبوو لە بوونیادنانی وێستگەکانی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی".

لەم مەراسیمەدا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشرایە ئەو توێژەرانەی بە نووسین و لێکۆڵینەوەی بەشداربوون لە یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری نەجەف رۆژی  ٤/١٠/٢٠٢٣ توێژینەوەکانیش لە دووتوێی کتێبێکدا بە ناونیشانی (کارنامەی تەواوی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانی لە شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی) بڵاوکرایەوە و بە دیاری بەخشرایە ئامادەبووان.

کۆڕبەندی نیشتمانیی یەکەم لە سێ تەوەر پیکهاتبوو تەوەرەی یەکەم: (سەرۆک تاڵەبانی لە چاوی هاوڕێیان و هەڤاڵانیدا) کە لەم دانیشتنەدا ١٠ کەسایەتی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد، تەوەری دووەم: (پێودانگە سیاسییەکانی سەرۆک تاڵەبانی و فەلسەفەی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا)، لەم دانیشتنەدا ٧ کەسایەیی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد، تەوەری سێیەم: (بایەخە ئەدەبییەکانی سەرۆک تاڵەبانی و پەیوەندییە رۆژنامەگەری و میدیاییەکانی) لەم دانیشتنەدا ٥ کەسایەیی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد.

ئەم دیدارە لە چوارچێوەی شەشهەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال-دا بەڕێوەچوو، شەشهەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال لە شاری بەغدا دەستیپێکرد و لە شاری نەجەف کۆتایی هات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP