د. نەرمین مەعروف: هەرێم دەتوانێت لە ڕێگەی سۆمۆوە دەست بە هەناردەی نەوت بکاتەوە

ئابوری
16:34 - 2024-11-11

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا تێچووی نەوتی هەرێم خراوەتە ناو هەمواری یاساکەوە بۆ ساڵی 2025 و دوای ئەوەی دەنگی پێویستی بەدەستهێنا هەرێم دەتوانێت لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە جارێكی دیكە دەست بەهەناردە كردنەوەی نەوت بكات.

ئاشکراشیکرد، بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2025ی عێراق لەم هەفتەیەدا بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و لە هەفتەی داهاتوودا خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ بکرێت.

 وتیشی: ئەگەر مادەكە لەئەنجومەنی نوێنەران دەنگی پێویستی بەدەستهێنا، هەرێم دەتوانێت لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە جارێكی دیكە دەست بەهەناردە كردنەوەی نەوت بكاتەوە.

پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی، بڕیاریدا لەخەرجییە سیادییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، بەرانبەر ئەو نەوتەی كە لەلایەن هەرێمەوە بەرهەم دێت و لەلایەن سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵەوە وەردەگیرێت بگرێتە ئەستۆ، تێچووەكەش بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بە 16 دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP