ئه‌مڕۆ کۆمکاری عەرەبی لەسەر داوای عێراق کۆدەبێتەوە

جیهان
14:24 - 2024-11-24


حوسام زەکی یاریدەدەری سکرتێری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی و بەسەرۆکایەتی یەمەن، لەسەر داوای عێراق کۆبوونەوەی نا ئاسایی ئه‌نجام بدات.
وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا یاداشتنامەی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ دەکرێت، سەبارەت بە هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل لەسەر عێراق.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: ئەو هەڕەشانەی ئیسرائیل ڕاکێشانی عێراقه‌ بۆ شەڕێکی فراوانتری ناوچه‌یی و هه‌رێمی.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوای ئه‌وه‌ی داوایەکی عێراقی بۆ بەستنی دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی پێگەیشتووە، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ کۆبوونەوەکە لە بارەگای سکرتاریەتی گشتی ڕێک بخرێت، به‌ به‌شداری چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP