كۆماری ئیسلامی ئێران راگرتنی هەناردەكردنی گازی بۆ عێراق بەتەواوی راگهیندا كه گازی بۆ وێستەگەكانی كارەبای بەغداو ناوەڕاستی عێراق دابیندهكرد، بهوهۆیهشهوه عێراق "5 هەزار و 500 مێگاوات كارەبا لە دەستدهدات.
ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی تشرینی دووهمی 2024 وەزارەتی كارەبای عێراق، راگەیەندراوێكی لهو بارهیهوه بڵاوكردەوەو ئاماژهی بۆئهوهكردووه:" وەزارەت لە ئێستادا پلانی ستراتیژی و لەناکاوی خۆی جێبەجێدەکات بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی سیستەمی کارەبای نیشتمانیی و سەرجەم سێکتەرەکانی (بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردن)، هەروەها کارکردن لەسەر ئەو پڕۆژانەی کە چەندین ساڵە وەستاون، باشترکردنی بەرهەمهێنان و بەرزکردنەوەی ڕێژەکەی بە پێی سەقامگیریی دابینکردن."
ئهوهشیخستووهتهڕو كه:" لایەنی ئێرانی تەواوی هەناردەی گازی ڕاگرتووە كە بۆ وێستگەکانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و پارێزگاکانی فوراتی ناوهڕاست رەوانە دەکرا"
وەزارەتی كارەبا روونشیكردووهتهوه كه:" بڕیاری ڕاگرتنەكە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دەبێت و لایەنی ئێرانی خەریكی نۆژەنکردنەوەی بۆری گواستنەوەی گازه، بەوەش سیستمی کارەبای وڵات 5 هەزار 500 مێگاوات کارەبا کەمیکردوە. "
وەزارەتی کارەبا دهڵێت:"بەپێی رێنماییەکانی حکومەت هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت دەکات بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو بڕە گازەی كە هەناردەكردنەكەی ڕاگیراوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP