كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و سۆزان مەنسور، پەرلەمانتاری عێراق و د.جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەگەڵ د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووینەوە.
سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە وتی، "كۆبوونەوەكە دەربارەی کێشەی دواکەوتنی مووچە و کێشەی کارگەکانی هەرێمی کوردستان و کێشەی مانەفێستی گومرگی هەرێم بووە".
ئاشكراشیكرد، لەبارەی هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بڕیاردرا، کە جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەکان سەردانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و وەزیری دارایی فیدڕاڵی بکرێ و بۆ کێشەی مانەفێستی گومرگ و کارگەکانی هەرێمیش لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیران قسە بکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP