محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشوازی لە وەفدێكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی کرد و باسی رۆڵی سەرۆك مام جەلالی لە بنیاتنانەوەی عیراقدا کرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەكەدا، سودانی باسی رۆڵی مێژوویی سەرۆك مام جەلالی كردووە و تەئکیدی کردۆتەوە سەرۆک مام جەلال بەڕاستی صمام امانی گەلی عیراق بووە.
سودانی جەختیشی لە گرنگی پاراستنی ئەرشیف و كارە مێژووییەکانی سەرۆك مام جەلال وەكو میراتێك کردووەتەوە و بەگرنگیشی زانیوە بە نیشتمانیی بكرێن.
هەروەك دامەزراوەكەی ئاراستەكرد، كاری هاوبەش لەگەڵ تەواوی دامەزراوە و رێكخراوەكانی تر بكەن، بۆ دانانی بەرنامەیەك لە تەواوی عیراقدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەكان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP