28ی ئەم مانگە شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە و زیاتر لە 200 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە 12 وڵاتی جیاوازەوە بەشداردەبن.
ئەمڕۆ گوڵان نیروان، بەڕێوبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە و 11 رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە بارەی یەکەم رۆژی کردنەوەی پێشانگاکەدا گوڵان نیروان وتی، "بە سەرپەرشتی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان، پێشانگاکە بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 200 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە 12 وڵاتی جیاوازەوە بەشداردەبن."
ئاماژەی بەوەشدا، "ئەمساڵ بۆ یەکەمینجار کۆبۆنمان داناوە و نرخی هەر کۆبۆنێک 10 هەزار دینارە، کۆبۆنەکان لەلایەن بۆردی رێکخستنی پێشانگاکەوە دروستکراون و بازرگان، سەرمایەدار و کەسایەتی سیاسیمان ئاگادار کردۆتەوە کۆبۆنەکانمان لێ بکڕن."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP