دوای پێکانەکەی ڤینیسیۆس.. ئایا کابوسەکەی
مباپێ لە ڕیاڵ مەدرید کۆتایی دێت؟
ئاکۆ بیبانى
کیلیان مباپێی فەرەنسی، ئەستێرەی یانەی
ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى ، لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵەوە دۆخی سەرلێشێواوی و دابەزینی ئاستی
بەخۆیەوە بینیوە.
ئەستێره فه ڕەنسییه که به هۆی ئه و
ئاسته ی لە سەرەتاى وەرزەوە پێشکەشى کرد له لایه ن هاندەران و میدیاکانه وه ڕەخنه ی زۆری
لێ گیرا، چاوه ڕوان ده کرا یاریزانێکی
چاره نووسساز و کاریگەرتر بێت بۆ یانەکە و
هێڵی هێرشبردن له سەرشانی خۆی هه ڵبگرێت.
لەم وەرزەدا مباپێ بەشداریی لە 17 یاریدا
کرد لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا و سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی 9 گۆڵ و هاوکاریکردنی
دوو گۆڵی دیکە بۆ هاوڕێکانى .
پێش ئەوەی مباپێ درێسی ڕیاڵ مەدرید لەبەر
بکات، هەمووان دەستیان کرد بە پرسیارێکی ڕوون و ئاشکرا: مباپێ چۆن یاری دەکات بە
ئامادەبوونی ڤینیسیۆس جونیۆر؟ چۆن خۆى لەگەڵ ئەو پێکهاتەیە دەگونجێنێت ! بەو
پێییەى ئاسکە ڕەشەکە ئارەزوو دەکات لە باڵى چەپ یارى بکات نەک لە قوڵایی ، کە
ئەمەش هەمان ئەو شوێنەیە کە فینیسۆس جۆنیۆر داهێنانى تێدادەکات .
فینى لە باڵى چەپ ئاستى نمونەیی
پێشکەش دەکات و ساتە زێرینەکانى لە یانەى شاهانە دەنوسێتەوە ، تەنانەت زۆر نزیک
بوو لەوەى تۆپى ئاڵتونى پێ بدرێت .
قەیرانەکە لە سەرەتای وەرزدا بە ڕوونی
دەرکەوت لە یەکەم یاری لالیگا بەرامبەر بە یانەى ڕیاڵ مایۆرکا، ڤینیسیۆس و مباپێ لە
لای چەپەوە لە هەمان پێگەدا یارییان دەکرد.
بوونى مبابێ و فینیسۆس لە پێکهاتەکەى
ئەنچیلۆتى تا ڕادەیەک سەرلێشێواوى لە نێو ماڵى یانەکە دروستکرد و بە پێچەوانەوەى
بۆچوونى شاهانەوە کە پێیان وابوو دووانەیەکى بەهێز دروست دەبێت ، ترازان و
نەگونجان هاتە ئاراوە ، ئەمەش وایکرد کارلۆ بە دوای گۆڕانکارى لە پێکهاتەکەى
بگەڕێت و لە کۆتا یارى یانەکەش چوار گۆڕانکارى کرد و یەکێک لە گۆڕانکارییەکان
یاریکردنى مبابێ بوو لە باڵى چەپ ، ئەمەش ئاسوودەى بۆ یاریزانەکە دروستکرد و
گۆڵێکى کرد و چەند هەلێکیشى دروستکرد .
لە ئێستادا مباپێ ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی
یەکلاکەرەوە دەبێتەوە، دوای ئەوەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند کە ڤینیسیۆس جونیۆر دوای یارییەکەی
لیگانێس دووچارى پێکان بووە.
بۆیە ئەم ماوەیە دەبێتە دەرفەتێکی ڕاستەقینە
بۆ مباپێ بۆ ئەوەی بەبێ هیچ کێشەیەک لە شوێنی دڵخوازی خۆی لە باڵی چەپ یاری بکات و
تواناکانی بسەلمێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP